پەرلەمانتارێکی بەغداد مژدەیەک دەداتە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە بەغدا مژدە عێراق هەرێمی کوردستان


Dec 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د،بڕیار  ڕەشید  ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: دوای هەوڵی بەردەواممان لەماوەی ڕابردوو بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ پێدانی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی، خۆشبەختانە ئەمڕۆ و بەپاڵپشتی بەڕێز د.عزەت سابیر بریکاری وەزارەتی نەوت بڕیاردرا بەناردنی ٥۰ ملیۆن لیتر نەوت وەک بڕی یەکەم بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتی کراو ۲٥۰ دینار بۆ لیترێک.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: بڕی ۲۱ ملیۆن بۆ پارێزگایی سلێمانی ۲۱٠٥٠ مەتر سێجا،هەولێر ۱٥ ملیۆن لیتر ۱٥۸٠٠ مەتر سێجا،دهۆک ۷ ملیۆن لیتر ۷۹٠٠مەتر سێجا،هەڵەبجـە ٥ملیۆن لیتر ٥۲٥٠ مەتر سێجا،  ئەم بڕە نەوتە ڕۆڵی دەبێت لە دابەزاندنی نرخی نەوت لەبازەرەکـاندا، لە هەوڵی بەردەوام دەبین بۆ زیادکردنی بڕەکـەی، پێویستـە لەسەر حکومەتی هەرێم پەلەبکـات لەوەرگرتنی ئەم بڕە و دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیان.

کامەران کەریم