نوسەرێک بۆ زایەڵە: عه‌قڵ له‌ئیسلامدا جێگای خۆی پێ دراوه بێ زیاده‌ڕه‌وی و بێ كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵ و بایه‌خه مه‌زنه‌كه‌شی
(0) /
زایەڵە - نوسەرێک و ڕۆژنامەنوسێکی سەربەخۆ باسی عەقڵانيەتى ئيسلامى بۆ زایەڵە دەکات و دەڵێت: عه‌قڵانیه‌تی ئیسلامی یه‌كێكه لەپێنج پێویستییه‌كه‌ی شه‌ریعه‌ت، یه‌كێك له‌مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی كه ئایین پێویستی كردووه پارێزگاری لێ بكرێت عه‌قڵه.
کامیل مەحمود نوسەرو ڕۆژنامەنوسی سەربەخۆ بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بیریاری گەورەی ئیسلامی دكتۆر محه‌مه‌د عماره رحمە اللە دەربارەی عەقڵانیەتی ئیسلامی ده‌ڵێت: عه‌قلانیه‌تی ئیسلامی كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، كاتێك هزری مادی وای ده‌بینێت كه عه‌قڵ ماده‌یه‌كه هزر روناك ده‌كاته‌وه، عه‌قڵانیه‌تی ئیسلامی وا پێناسه‌ی عه‌قڵ ده‌كات كه به‌هره‌و غه‌ریزه‌و روناكییه‌كه له‌دڵدا، ئه‌مه یه‌ك، دووه‌میان عه‌قڵانیه‌تی ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی له‌قورئانه‌وه وه‌رگرتووه كه ٤٩ئایه‌ت له‌قورئاندا باس له‌زاراوه‌ی عه‌قڵ ده‌كات، وه‌ك هاوواتاش له‌نزیكه‌ی ٣٠٠ئایه‌تدا هاوواتاكانی عه‌قڵ هاتووه، سێیه‌میش ئه‌م عه‌قڵانیه‌ته ئیسلامییه عه‌قڵ ناكاته خواوه‌ندو غروری پێ نابه‌خشێت، چونكه عه‌قڵانیه‌تێكه عه‌قڵ و نه‌قڵ له‌ناو خۆیدا كۆده‌كاته‌وه، نه‌قڵ به‌عه‌قڵ ده‌خوێنێته‌وه، پاشان حوكمی عه‌قڵیش به‌نه‌قڵ ده‌كات، چونكه عه‌قڵ سه‌ره‌ڕای گرنگی و گه‌وره‌یی یه‌كێكه له‌به‌هره‌و تواناكانی مرۆڤ، به‌هره‌كانیش ده‌رك و توانایان رێژه‌ییه، عه‌قڵ كار له‌سه‌ر پانتاییه‌كی به‌رفراوان له‌جیهانی بینراو ده‌كات، به‌ڵام جیهانی نه‌بینراوی وه‌ك نهێنی زاتی ئیلاهی و سیفاته‌كانی جه‌لال و كه‌مالی په‌روه‌ردگار عه‌قڵ له‌به‌رامبه‌ریدا راده‌وه‌ستێت.
ناوبراو وتیشی: هه‌روه‌ها عه‌قڵانیه‌تی ئیسلامی یه‌كێكه لەپێنج پێویستییه‌كه‌ی شه‌ریعه‌ت، یه‌كێك له‌مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی كه ئایین پێویستی كردووه پارێزگاری لێ بكرێت عه‌قڵه.
عه‌قڵانیه‌تی ئیسلامی جیایه له‌عه‌قڵانیه‌تی ئه‌غریقی و یۆنانی كه عه‌قڵێكی دابڕاوبووە له نه‌قڵ، هه‌روه‌ها جیایه له‌عه‌قڵانیه‌تی ئه‌وروپیش كه كاردانه‌وه‌ی كه‌هه‌نوتی ناعه‌قڵانی كه‌نیسه‌یه، عه‌قڵ له‌ئیسلامدا جێگای خۆی پێ دراوه بێ زیاده‌ڕه‌وی و بێ كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵ و بایه‌خه مه‌زنه‌كه‌شی.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: