پلانی نوێ تۆپی پێ عەرەبستان، بەرز بوونەوەی ڕێژەی یاریزانانی بیانی تیپەکان بۆ 10 کەس

(0) / / ورزش / زایەڵە عەرەبستان تۆپی پێ وەرزش


Dec 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ لیگی پڕوفشناڵی تۆپی پێ عەرەبستانی سعوودی دەیەوێت دۆخی سنوورداری یاریزانانی بیانی بگۆڕێت.

بە گێڕانەوە لە تێلێگراف، ئەگەری هەیە دۆخی سنووردای یاریزانانی بیانی لە یانەکانی پڕوفشناڵی تۆپی پێ عەرەبستان بگۆڕدرێت. یانەکانی عەرەبستانی لەم وەرزەدا تەنیا ئیزنی کەڵکوەرگرتن لە 8 یاریزانی بیانییان هەیە.

بەپێی وتەی هەمان سەرچاوە، بەپێی پلانی نوێ، ئەگەری هەیە عەرەبستان ڕێژەی یاریزانانی بیانی بۆ 10 کەس بەرز کاتەوە.
وەها بڕیارێک ئەو ئێمکانە ئەداتە یانەکانی عەرەبستان کە پەرە بدەنە هەموو دەرفەتەکانی گواستنەوە، لەوانە دەرباز بوون لە فڕۆشتنی یاریزانی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی یاریزانێکی بیانی و باشتر.

کەژاڵ حەمیدی