دابەشکردنی ئاو لەم قەزایە ڕاگیرا

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاو کۆیە کوردستان


Dec 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ئاوی كۆیه‌ ڕایگه‌یاند:  بۆری سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی ئاو له‌ پڕۆژه‌ی ئاوی بۆگد – كۆیه‌ بۆ سه‌نته‌ری قه‌زای كۆیه‌ لێكترازان، به‌هۆیه‌وه‌ دابه‌شكردنی ئاوی به‌شێك له ‌گه‌ڕه‌كه‌كان ڕاگیراوه‌.

 به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ئاوی كۆیه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6:30 خوله‌كی به‌یانی بۆری سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی ئاو له‌ پڕۆژه‌ی ئاوی بۆگد - كۆیه‌ بۆ سه‌نته‌ری قه‌زای كۆیه‌ به‌ قه‌باره‌ 12 ئینج له‌ شه‌قامی 40 مه‌تری لێكترازان.

ئەوەشی خستەڕوو:  له‌ ئێستادا دابه‌شكردنی ئاو له‌ به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌نته‌ری شاری كۆیه‌ به‌ ناچاری وه‌ستێنراوه‌، تیمه‌كانی چاكسازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كۆیه‌ و تیمی پڕۆژه‌ی ئاوی بۆگد – كۆیه‌ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستی چاکكردن، دانانه‌وه‌ و به‌ستنەوەی بۆرییه‌كان.

ئاماژەی بەوەشکرد:  هه‌ر كاتێك كاری چاككردنه‌وه‌كه‌ ته‌واو بوو ده‌ستده‌كرێته‌وه‌ به‌ دابه‌شكردنی ئاو بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌ك و ماڵانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ی ئاویانه‌.

کامەران کەریم