ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییەوە
(0) /
زایەڵە - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیەندراوێک ئاراستەى ئەو قوتابى و خوێندکارانە دەکات کە لەدەرەوەى وڵات دەخوێن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت: لەسەر ڕاسپاردەى بەڕێز (د.ئارام محمد قادر) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەهۆى پشووەکانى سەرى ساڵ و بۆ خزمەتکردنى قوتابیان و خوێندکاران و بەسەربردنى پشوەکانى سەرى ساڵ لەنێو خانەوادەکانیان، سەرجەم ئەو قوتابى و خوێندکارانەى بە مەبەستى درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵاتن، دەتوانن لە ڕۆژانی (٢٥/١٢/٢٠٢٣ تاوەکو ٢/١/٢٠٢٤) بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان و پشوى سەری ساڵ لەگەڵ خانەوادەکانیان بەسەرببەن و، ئەو ماوەیەیان بە بچڕان بۆ هەژمار ناکرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: