نرخی دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر دادەبەزێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دینار دۆلار دارایی


Dec 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٤دا بانکی ناوەندی عێراق نرخی دۆلار جێگیر دەكات و دەڵێت، “نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ کەمتر لە ١٤٥ هەزار دينار دادەبەزێت.”

موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاماژەی بەوەکردووە، هەماهەنگی نوێ لە نێوان ئەمریکا و بانکی ناوەندی هەیە بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار و دینار.

باسی لەوەشکردووە، ڕێوشوێنەکانی ئەم دواییانەی بانکی ناوەندی عێراق تایبەت بووە بە پرسی دۆلار و بەرزکردنەوەی بەهای دینار. دەشلێت، لەپێناو دابەزینی بەهای دۆلاردا بانکی ناوەندی ڕێگەی بە هاوردەکردنی دۆلاری کاش لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە داوە.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، پێشبینی دەکەن بەهۆی بەردەوامی گرتنەبەری رێوشوێنەکانی حکومەتەوە لە سەرەتای ساڵەوە، نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ کەمتر لە ١٤٥ هەزار دینار داببەزێت.

موعین کازمی دەڵێت، جگە لەوەی لەگەڵ ئەمریکا گەشتوون بە لێکتێگەیشتن، پێدەجێت لەوڵاتانی دیکەوە دۆلار بەپارەی ئەو وڵاتانە هاوردەی عێراق بکەن.

وتیشی، بەهۆی هاتنی ساڵی نوێوە بازرگانەکان دەوەستن لە داواکاری نوێ و تاوەکو دەستپێکی ساڵی نوێ پێداچوونەوە بە هەژمار و کۆکردنەوەی قەرزەکان دەکەن.