بــڕیـارێـكی‌ حـكـومه‌تی عێراق له‌باره‌ى دیناره‌وه‌ له‌هه‌رێمیش جێبه‌جێده‌كرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە عێراق دینار دۆلار هەرێمی کوردستان


Dec 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری بازرگانی حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ری هەرێم ئاشكرایده‌كات: بڕیاره‌كه‌ى عێراق له‌باره‌ى مامه‌ڵه‌كردن به‌دینار له‌برى دۆلار، له‌هه‌رێمى كوردستانیش جێبه‌جێده‌كرێت، ده‌شڵێت:"ساڵی داهاتوو قیستی کۆمپانیاکان بەدینار ده‌درێنه‌وه‌.

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی‌و پیشەسازیی حکومەتی هەرێم له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: لەساڵی داهاتودا هەموو مامەڵەکانی حکومەتی عێراق بەدینار دەبێت، حکومەتی هەرێمیش هەوڵدەدات پابەندی ئەو بڕیارەبێت، ئەمەش لەچوارچێوەی ڕێکارەکان بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بەدۆلاری ئەمریکی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد:هەر لەساڵی داهاتودا قیستەکانی کۆمپانیاکان هەموی بەدینار دەدرێنەوە، کە پێشتر بەدۆلار ئەو قەرزانە دراونەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە حکومەتی عێراق، بڕیاریداوە لەساڵی داهاتودا هەموو مامەڵەیەک لەبازاڕەکان بەدینار بکرێت لەبری دۆلار، وەک هەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینارو به‌وته‌ى وه‌زیره‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، له‌هه‌رێمیش كوردستانیش ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

کامەران کەریم