سبەینێ دادگای فیدڕاڵی بڕیارە چارەنوسسازەكە دەدات
(0) /
زایەڵە - به‌هۆى پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌ى سێ مانگى كۆتایی ئه‌مساڵ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى سلێمان، له دادگاى فیدراڵى عێراق سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم تۆمار ده‌كه‌ن.
میران محه‌مه‌د، یه‌كێك له رێكخه‌رانى خۆپیشاندانه‌كانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى كه‌رتى په‌روه‌رده له شارى سلێمانى رایگه‌یاند: تیمێكى پارێزه‌ران له ئێستادا كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تۆمار بكه‌ن له دادگاى فیدراڵى به تۆمه‌تى به نایاسایی سەپاندنى پاشه‌كه‌وتى مووچه جارێكى تر به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردوویه‌تى پێشێلكردنى یاسا و مافه‌كانى مرۆڤه، له‌ڕێگه‌ى پاشه‌كه‌وتى زۆره‌ملێشه‌وه دزیه‌كى روونده‌كات، چونكه له باشترین حاڵه‌تدا مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ساڵانه هه‌شت بۆ نۆ مووچه وه‌رده‌گرن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: