ناسنامەى یەکەم ژن کە سامانەکەى 100 ملیار دۆلارى تێپەڕاندووە

(0) / / زنان / زایەڵە ژن خانمان دەوڵەمەند


Dec 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هەرچەندە خۆى لە بەناوبانگبوون دەپارێزێت، بەلام ئاژانسى بلومبێرگ ناسنامەى یەکەم ژنى ئاشکراکرد کە سامانەکەى 100 ملیار دۆلارى تێپەڕاندووە

بەپێى هەواڵى ئاژانسەکە، فرانسوا بێتنکۆرت مایرێس کە بە “میراتگری لۆریال” وێنا دەکرێت، بووەتە یەکەم ژن لە جیهاندا کە سامانی 100 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

سامانى مایرێس، لە فراوانبونى پیشەسازییەکانى مۆدە و جوانکارى فەرەنسا، سەرچاوەى گرتووە.

بەپێی پێوەرەکانی ملیاردێرانی بلومبێرگ، ڕۆژی پێنجشەممە سامانى ئەو ژنە سەرمایەدارە بازدانی گەورەى بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 100.1 ملیار دۆلار و لەپلەى 12 ریزبەندى دەوڵەمەنترینەکانى جیهاندا دەبینرێت.

ئەم دەستکەوتە لە کاتێکدایە کە پشکەکانی کۆمپانیای لۆریال ئێس ئەی کە ئیمپراتۆریەتی جوانکارییە، لەلایەن باپیرەیەوە دامەزراوە و لە دواى مردنى دایکیشییەوە، مایرێس وەک میراتگرى کۆمپانیاکە دەردەکەوێت.

بێتنکۆرت مایرێس، تەمەن 70 ساڵ، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای لۆریالە، و سەرمایەى کۆمپانیاکە 241 ملیار یۆرۆیە (268 ملیار دۆلار)، کە خۆی و خێزانەکەی گەورەترین خاوەن پشکن لە کۆمپانیاکەدا و 35 پشکى لێبووەتەوە.

هەرچەندە سەرماکەى زیاتر لە 100 ملیار دۆلارى تێپەڕاندووە، بێتنکۆرت مایرێس ژیانی خۆی بە تایبەتی دەهێڵێتەوە و خۆی لە ژیانی بەناوبانگ بوون دەپارێزێت، ئەوەش پێچەوانەى زۆربەى دەوڵەمەندەکانى جیهانە.