گەشتوگوزاری سلێمانی: 45 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانییان كردووە

(0) / / کردستان / زایەڵە گەشتوگوزار سلێمانی کوردستان سەیران


Jan 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 5 رۆژدا 45 هەزار گەشتیار لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە سەردانی پارێزگای سلێمانییان كردووە و هەموو ئامادەكارییەك بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران كراوە.
 
ئارام شوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی 5 رۆژدا 45 هەزار گەشتیار لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە سەردانی پارێزگای سلێمانییان كردووە پێشبینیدەكرێت هاتنی گەشتیاران بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە زیاد بكات.
 
راشیگەیاند، هەموو ئامادەكارییەك بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران كراوە و تیمەكانی فریاگوزاری خێرای سلێمانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هۆتێڵ و چێشتخانەكان بەرووی گەشتیاراندا كراوەدەبن.
 
کامەران کەریم