ئەو ژنەی دوێنێ لە دەریاچەی دوكان خنكا ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان


Apr 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو ژنە تەمەن 29 ساڵەی دوێنێ لە دەریاچەی دوكان خنكابوو، ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە و لە ئێستادا لە پزیشكی دادییە.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوێنێ ئەو ژنە بەلەمێكی گەشتیاری گرتووە و چووەتە یەكێك لە دوورگەكانی ناو دەریاچەی دوكان و بە شۆفێری بەلەمەكەی وتووە دوای كاتژمێرێك بچێتەوە بەدوایدا، بەڵام كاتێك شۆفێری بەلەمەكە لە كاتی دیاریكراودا گەڕاوەتەوە، بینیوویەتی ژنەكە لەوێ نەماوە، بەڵام كەلوپەلە تایبەتەكانی لەوێ بینووە.

سەركەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا، هەڵمەتی گەڕان بەدوایدا دەستیپێكرد، بەڵام ئەمڕۆتەرمەكەی دۆزراوەتەوە و دوای تەواوبوونی رێكارە یاساییەكان، رادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە.

وتیشی، ئەو ژنە لە نەتەوەی كوردبووە و لە شاری سلێمانی نیشتەجێبووە كە لەدایكبووی ساڵی 1994-بووە.

کامەران کەریم