بنزما لە عەرەبستاندا گەیشتووەتە هێڵی کۆتایی؟

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش بنزما عەرەبستان تۆپی پێ


Jan 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کەپتانی پێشووی ڕێئالی مەدرید کەریم بنزما بە شێوازێکی گومانئاوی عەرەبستانی بەجێهێشت.

کەپتانی پێشووی ڕێئالی مەدرید خەریکە بارودۆخێکی زۆر نالەبار لە عەرەبستاندا ئەزموون دەکات هەر بۆیە بە ماوەی 3 ڕۆژ عەرەبستانی  بەجێ هێشتووە و ڕوێشتووە بۆ ئسپانیا.

خاوەنی تۆپی ئاڵتوونی باشترین یاریزانی جیهان لە ساڵی 2022دا، هاوینی ڕابردوو لە ڕێئالەوە گواستراوە بۆ ئێتحاد و بە وەرگرتنی مووچەی ساڵانەی 100 ملیۆن یۆرۆ، وەکوو دووهەمین یاریزانی پڕداهاتی جیهان دێتە ئەژمار.

بەپێی ڕاپۆرتی گوڤاری ئەلشەرق ئەلئەوسەت، سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویستووە ناوی بڵاو بێتەوە، ڕایگەیاند کە بنزما وڵاتی عەرەبستان بەجێهێشتووە بە بۆنەی "دۆخێکی تایبەتەوە".

شایانی ئاماژەیە کە دوو ڕۆژ لەمەوپێش بنزما پەیجی فەرمی ئینستاگرامی خۆی کە نزیک بە 6 ملیۆن فالۆڤێری هەیە داخستووە.

کەژاڵ حەمیدی