ساڵی 2023 لە هەرێمی کوردستان 40 زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە

(0) / / کردستان / زایەڵە زانا کۆچی دوایی مامۆستای ئایینی


Jan 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە راگەیێندراوێکدا راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ئاماری زاناو مامۆستایانی ئایینی کۆچکردوو لە ساڵی 2023 بڵاو کردەوە:بە پێی هەواڵەکە یەکێتی زانایان ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە ساڵی 2023 دا (40) زاناو مامۆستای ئایینی وەفاتیان کردووەو بۆ هەر یەکەشیان یەکێتی زانایان پرسەو هاوخەمی بۆ خانەوادەو کەس و کاریان گەیاندووە.

شایەنی گوتنە:  لەدەستدانی زانایانی ئایینی کەلێنێکی گەورە لە کاروانی خزمەتی ئیسلام و موسلمانان، بەڵام قەدەری خوایەو ئەرکە هەموو لایەک پێی رازی بین، ئومێد دەکەین خوای گەورە زانایانمان لەش ساغ و تەمەن درێژ بکات و هەموو ئەوانەی وەفاتیشیان کردووە خوای گەورە بە بەهەشتی بەرین شادیان بکات.

کامەران کەریم