​ مەرجێکی دیکەی بەغداد بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرادەکرێت

(0) / / عراق / زایەڵە بەغدا مووچە فەرمانبەران


Jan 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەلى شەداد، ئەندامى لیژنەى نەوت و وزە لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند: بەغدا رەزامەندە بە ناردنى موچەى فەرمانبەران، بە مەرجێک لیستى راستەقینەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ بەغدا بنێردرێت.

وتیشی:  حکومەتی عێراقی دژی پێنەدان و دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە، هەر بۆیە داوای لیستی راستەقینەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی لە حکومەتی هەرێم کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ،حکومەتی هەرێم لە پێشتردا رایگەیاندبوو لیستی ناوی مووچەخۆرانی هەرێمیان بۆ بەغدا ناردووە، لە بەرامبەریشدا بەغدا گومانی لەو لیستە هەیە و دانی بە ژمارەکاندا نەناوە.

کامەران کەریم