جەمال کۆچەر: گۆڕانکارى گەورە لە یاساى بودجەى عێراق دەکرێت

(0) / / عراق / زایەڵە جەماڵ کۆچەر یاسای بودجە عێراق


Jan 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند: گۆڕانکارى گەورە لە بودجەی ساڵی 2024 دەکرێت، بەتایبەتى لەو ماددانەى تایبەتن بە بودجەى بەکارخستن و وەبەرهێنان.

جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایی بۆ رۆژنامەى سەباح رایگەیاندووە:  لە بودجەی ساڵی 2024 گۆڕانکاری زۆر دەکرێت، لەڕووی سەرچاوە و خەمڵاندن و خەرجکردنی نرخی نەوت جیاواز دەبێت.

جەمال کۆچەر راشیگەیاند:  هەموو ساڵێک بودجەی کارپێکردن زیاد دەکات، لە کاتێکدا گۆڕانکاری لە بودجەی وەبەرهێناندا ڕوودەدات، بۆیە لە هەموارى یاساى بودجە گۆڕانکارى زۆر دەکرێت.

باسى لەوەش کرد: پەرلەمان ساڵى رابردوو دەسەڵاتی بە حکومەت بەخشیوە بەردەوام بێت لە خەرجکردنی بودجەی 2023 تا تەواو دەبێت و ئێستا دەست بە بودجەی 2024 بکات بەبێ وەستان، بەڵام لە هەموارەکە گۆڕانکارى دەکرێت و دەبێت حکومەتیش پابەند بێت بە گۆڕانکارییەکان.

کامەران کەریم