ئوکراین داخوازی کردووە سەرۆکی کونفیدراسێۆنی باڵەی ئەورووپا لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە ئەورووپا وەرزش


Jan 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ فیدراسیۆنی باڵەی ئۆکراین داخوازی کردووە کە سەرۆکی کونفیدراسیۆنی باڵەی ئەورووپا لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.

فیدراسیۆنی باڵەی ئۆکراین بەشێوازی فەرمی و زۆر جیدی داخوازی کردووە کە ئەلێکساندێر بوریچیچ سەرۆکی کونفیدراسیۆنی باڵەی ئەورووپا لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.
بوریچیچ ڕۆژی 28ی سێپتەمبێر بەژداری چێژنی 100ساڵانی باڵەی ڕووسای کردووە لە شاری موسکۆدا، ئەوە لە حاڵێکدا باڵەی ڕووسیا وبێلاڕووس بەهۆی هێرشی سەربازیەکانی ڕووسیا بۆسەر خاکی ئوکراین لە لایەن کونفیدراسیۆنی باڵەی ئەورووپا و فیدراسیۆنی جیهانیش گەمارۆ خراوەتە سەری.

فیدراسیۆنی باڵەی ئوکراین داخوازی لە دیکەی وڵاتە ئەورووپیەکان کردووە تا پاڵ بەنە پاڵی ئۆکراینەوە و ئامادەبوونی سەرۆکی کونفیدراسیۆنی باڵەی ئەورووپا لە ڕووسیەدا سەرزەنشت بکەن.

کەژاڵ حمیدی