بافڵ تاڵەبانی: پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران و كەسوكاری قوربانییەكان دەكەین

(0) / / کردستان / زایەڵە بافڵ تاڵەبانی قوربانی کرمان


Jan 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بە پەلەی بڵاوکردەوە سەبارەت بەکارەساتی شاری کرمان.
بافڵ تاڵەبانی  سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەپەیامێکدا ڕایگەیاند:بەتوندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان دەکەم.‌‌‎بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان دەکەم و پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران و كەسوكاری قوربانییەكان دەكەین.
ڕونیشیکردەوە: ‌‎ئەركی هەموولایەكە بە یەكگرتووییەوە هەوڵەكانمان بۆرووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان یەكبخەین و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە بپارێزین.
هێمای بەوەشکرد:‌‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوسۆزە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
کامەران کەریم