حكومەتی عێراق ئیدانەی ڕووداوە تیرۆریستییەكانی شاری كرمانی ئێران دەكات

(0) / / عراق / زایەڵە کرمان ئێران تیرۆر


Jan 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - حكومەتی عێراق ئیدانەی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییەی كرد كە لە شاری كرمان لە كۆماری ئیسلامی ئێران ڕوویدا.
وتەبێژی حكومەت باسم عەوادی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی زایەڵەی ناردووە، دەڵێت: حكومەتی عێراق ئیدانەی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە دەكات كە لە شاری كرمان لە كۆماری ئیسلامی ئێران ڕوویدا و كە بەهۆیەوە دەیان قوربانی لێكەوتەوە، هەروەها حكومەتەكەمان هاودەنگی و هاوسۆزی خۆی بۆ حكومەت و گەلی ئێران ڕادەگەیەنێت لە بەرانبەر ئەم ڕووداوە ئازار بەخشە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ئامادەیی عێراق ڕادەگەیەنین بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە هاوكارییەك، بۆ كەمكردنەوەی توندیی ئەم كردەوە تاوانكارییە ترسنۆكە.