تەواوی ماددەکانی پڕۆژە یاسای 2021ی عێراق پەسەند کرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بودجە عێراق


Mar 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی پێهات و تیایدا دەنگ لەسەر تەواوی ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق درا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی دەستیپێکرد، کە پرۆژەیاساکە لە ٥٨ ماددە پێکهاتبوو و تیایدا ماددەی ٢٠ و ٣٨ی لێلابرا و مادەی ٤١یش دواخرا بۆ کاتێکی دیکە، لە بەشێوەیەکی گشتی دەنگ لەسەر سەرجەم ماددەکانی پرۆژەیاساکە درا و لە ئێستاشدا دەنگدانی گشتی ماوە لەسەر پرۆژەیاساکە بەڕێوەبچێت.
هەروەها مادەی 11 تایبەت بە بەشە بوجەی هەرێمی کوردستانیش بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.
ماددەی ٢٠ تایبەت بوو بە لێبڕینی موچەی فەرمەنبەران، کە لە ماوەی رابردوودا لە عێراق بڕیاری لەبارەوە درا و لێبڕینەکە لە ٪١ـەوە دەستی پێدەکرد و موچەی خوار ٥٠٠ هەزار دیناری نەدەگرتەوە.
ماددەی ٣٨یش تایبەتە بە کردنەوەی دەرگای وەبەرهێنان.
بەهۆی زۆری ناکۆکییەکان لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١، دانیشتنەکانی پەرلەمان چەند جارێک دواخراوە بۆ ئەوەی لایەنەکان بگەن بە رێککەوتنی گشتگیر.