سەنتەری چاندنی جگەر لە سلێمانی کرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی جگەر پزیشکی دکتۆر رەهێڵ فەرەیدون


Jan 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یەکەمین سەنتەری چاندنی جگەر لە سلێمانی دەکرێتەوە و گرنگییەکی باشی دەبێت، بەهۆی ئەوەی پێشتر دەبووایە ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چاندنەوەی جگەر هەیە ببرێنە دەرەوەی وڵات.

دکتۆر رەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزیری تەندروستی لە میانەی مەڕاسیمی کردنەوەی سەنتەرەکە رایگەیاند، ئەم هەوڵە یەکەمین جارە لەسەر ئاستی عێراق و بوونی سەنتەرێکی لەو جۆرە مایەی خۆشحاڵییە.

ئەوەشی خستەڕوو، کارکردنی کەرتی تایبەت لە کەرتی تەندروستییدا گرنگییەکی باشی دەبێت و کاریگەری بەرچاویشی دەبێت لەسەر بەرەوپێشچوونی کەرتی تەندروستی و فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشکرد،  بوونی سەنتەرێکی لەم جۆرە کارئاسانی زۆر بۆ هاوڵاتییان دەکات بەهۆی ئەوەی پێویست ناکات بۆ چاندنی جگەر بچنە دەرەوە وڵات و بارگرانی داراییشیان لەسەر کەمدەکاتەوە.

کامەران کەریم