ڕۆژنامەنوسێک بۆزایەڵە: لە 6ی كانوندا  با ئيمەش روژی پيشمەركەمان هەبی

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان پێشمەرگە


Jan 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فواد  عوسمان ڕۆژنامەنوس  بەزایەڵەی ڕاگەیاند: سالانە لەو روژەدا جەدەل و گفتوگوی زور دروست دەبی لەسەر ئەوەی كورد يادی سوپای عێراق بكاتەوە و ئەو رۆژە بكريتە پشوو يان نا، ئەوانەی پييان وايە دەبی ئەويادە بكريتەوە پييان وايە كە دامەزرينەرانی سوپای عێراق زياتر كورد بوينەو لە ئيستاشدا كور بەشيكي باشی سوپای عێراق پێك دينی تەنانەت دەزگا سياديەكانی لەلايەن كوردەوە دەپاريزرين و تاكو ئيستاش ئيمەی كورد بەشيكين لە عێراق و لە هەر 4سالێك بو پێكهيناني حكومەتی ئیتحادی راكە راكمانە بۆ بەغدا و مانگانە چاومان لەو ٧٠٠ مليارەيە كە لە بەغداوە بە قەرد بومان ديت تاكو موچەی پێ بدیين.

وتیشی: لە بەرامبەردا ئەوانەي دەلين نابی يادی سوپای عێراق لە كوردستان بكريتەوە پييان وايە ئەو سوپايە ئەنفالی كردوين و گازی پێدا كردون و هەزاران دێی لێ وێران كردوين و ايستاش بوی بلوێ چاوی داگير كردن دەبڕێتە خاکی كوردستان و جاريكي تر دەستور  پێشێل دەکات و داگیری دەكاتەوە ،دەشلێن ئيمە پيشمەرگەمان هەيە چی پێويست دەكا يادی سوپای عێراق بكەينەوە.

من پێم وايە هةردووك بوچون مەنتقين ، بويە بۆ دەرچون لەو جةدەلە پێويستە  پەرلەمان وەک دەزگای شەرعی یاسادانان بە ياسايەك روژی پێشمەرگە دياری بكات و ئيمەش سالانە يادی رۆژی پێشمەرگە بكەينەوە هيچ ناكوكيش نيە لەگەل بنةما دةستوريەكاني عێراق .

ئەوەشی خستەڕوو: بەس ئێوەو گۆری شەهيدان كە شتيكی واتان كرد بە دەردی پرسەكانی تری مەبەن يەك نەلێ با رۆژی زەرد بێت و ئەوانەی تر بێي كەسك و هی تريش بلێ مۆر و قاوەيي بێت،توخوا ئێوەو وجدانتان تۆزێك زوو وەك پرسی شەهيدانی لێ مەكەن تاكو ئيستا رۆژی شەهيدمان نيە . با هەمان بێت ئێوە و گۆڕی شةهيدان .

کامەران کەریم