بەنزین لە سلێمانی هەرزان دەبێت

(0) / / اخبار / زایەڵە بەنزین سلێمانی


Jan 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند: لە کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین لە بازاڕەکاندا دادەبەزێت.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانی  رایگەیاند: بەنزین لە هەر سێ جۆرەکەی نۆرماڵ و موحەسەن و سوپەر بۆ هەر لیترێك 25 دینار دادەبەزێت، لە کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆوە.

لەبارەی هۆکاری دابەزینی نرخی بەنزینەوە بەهمەن شێخ قادر رایگەیاند بەرهەمی ناوخۆ زۆرە و بەنزینە 750 دینارییەکەی ناوخۆ کوالیتی باشتر بووە لە جاران و خەڵکیش تاقیدەکەنەوە و بەکاری دەهێنن.

بەو جۆرەش، لیتریک بەنزینی نۆرماڵ لە 900 دینارەوە دەبێتە 875 دینار، بەنزینی موحەسەن لە 1125 دینارەوە دەبێتە 1100 دینار و سوپەر کە 1275 دینارە دەبێتە 1250.

کامەران کەریم