رەوەند مەلا مەحمود: لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکوکەوە لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكە گفتوگۆدەكەین

(0) / / عراق / زایەڵە کەرکوک رەوند مەلا مەحمود کوردستان پارتی یەکێتی


Jan 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - رەوەند مەلا مەحمود، بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە كەركوك بەزایەڵەی  ڕاگەیاند: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمیسیۆنەوە دەبێت ئەو ئەنجامانە لە لایەن دادگاوە پەسەند بكرێن و پاشان دەستبكرێت بە گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەكان بۆ دیاركردنی پارێزگار و پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی، لەو چوارچێوەیەشدا ئێمە لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان لەگەڵ هەموو نەتەوەكانی دیكەی شاری كەركوك كە كورسییان بەدەستهێناوە لەسەر پۆستی پارێزگاری شارەكە دانوستان دەكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد: هەرچەندە ئێمە زۆرترین دەنگی پارێزگای كەركوك و زۆرترین كورسییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكمان بەدەستهێناوە بەڵام بڕوامان بەوەهەیە كە دەبێت بە گفتوگۆو دانوستان پۆستە ئیداریەكان و پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی بە گفتوگۆ پێكبهێندرێت، چونكە دواجار لە داهاتوودا هەموو ئەو لایەنانەی كورسی ئەنجومەنی پارێزگایان بەدەستهێناوە دەبێت بەیەكەوە كاربكەین.

بەرپرسی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو:  بەهۆی ئەوەی یەكێتی زۆرینەی كورسییەكانی ئەنجومەنی پارێ.گای كەركوكی بەدەستهێناوە، بۆیە پۆستی پارێزگار بە مافی خۆمان دەزانین، هاوكات كار لەسەر ئەوەشدەكەین ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك گوزارشت لە نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەكانی دیكە بكات ولەگەڵ نەتەوەكانی دیكە بەیەكەوە كار بكەین بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیانی سنورەكەمان.

کامەران کەریم