شه‌پۆلێكی به‌فرو باران هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی بەفر باران


Jan 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا پێشبینی دەکات لە ناوچه‌ جیاجیاكانی هەرێم لە سبەی سێ شەممەوە بۆ پێنج رۆژ لەسەر یەک بارانببارێت.

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە پێشبینی دەکات شەپۆلێکی باران و بەفربارین و سەرما روو لەهەرێم بکات، لە بەرزاییەکان و ناوەندی هەندێک شار بەفردەبارێت و لە پێدەشتەکانیش باران دەبارێت، 

لای خۆشیه‌وه‌ ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: سبەی سێ شەممە 8/1/2024 لەئەنجامی كاریگەری سەرەتایی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست بۆ سەر ناوچەكانمان ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور لە زۆربەی ناوچەكان بای باشور و باشوری رۆژھەڵات لەكاتەكانی نیوەرۆ بەدواوە بۆ كاتەكانی شەو چالاك ئەبێت ناوبەناو بەخێرای 15 تا 25كم زیاتر لە كاتژمێرێكدا و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێكی سوك ئەبێت لە ناوچەكانی سنوری گەرمیان و پارێزگای كەركوك.

کامەران کەریم