هەولێر: نانەواخانەکان بەبێ جێبەجێکردنی بڕیاری هەرزانکردنی نان دەستیان بە کار کردەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە نانەواخانە نان نرخ


Jan 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - زۆربەی نانەواخانەی شاری هەولێر ، ئەمڕۆ دەستیان بە کارەکانیان کردەوە بەبێ جێبەجێکردنی بڕیارێكی حكومەت. 

دوێنێ خاوەن نانەواخانەکانی هەولێر بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، "بەرپرسانی هەولێر بۆ پابەند بوون بە بڕیاری هەرزانکردنی نان؛ بەناوی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەرەوە هەڕەشەمان لێدەکەن.

ئاماژەیان بەوەش کرد، بەهۆی ئەو هەموو فشارەی لەسەریانە و دەست خراوەتە گیرفانیان، ٦١٠ نانەواخانەی هەولێر نەگەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان و هەزار و ٨٣٠ کەسیش بێکار بوون. 

بەپێ بەدواداچوونێكدا ئەمڕۆ پێنج شەممە دوای ناڕەزایەتییەکان، نانەواخانەکانی هەولێر دەستیان بە کارەکانیان کردەوە و هەر وەک رۆژانی رابردوو هەشت نانی ٩٠-١٠٠ گرامی دەدەن بە هەزار دینار.

کامەران کەریم