داواكارییەكانی مامۆستایان ئاشكراكران

(0) / / کردستان / زایەڵە مامۆستا کوردستان بایکۆت


Jan 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت: داواكارییەكانی مامۆستایان پێویستە كاریان لەسەر بكرێت و دەشڵێت: لە كردنەوەی ناوەندەكانی خوێندندا هاوكاریی مامۆستایان دەكرێت هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە ئەمساڵی خوێندن نەفەوتێت.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان  رایگەیاند:  هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە و لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەك لە ناوەندەكانی خوێندن كراونەتەوە و هیوادارین لە هەفتەی داهاتوو پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە و داواكاریی مامۆستایانیش جێبەجێبكرێت.

راشیگەیاند: وەك یەكێتیی مامۆستایان چەند داواكارییەكمان هەیە و داوامانكردووە كاریان لەسەر بكرێت كە بریتین لە دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و 30 رۆژجارێك مووچە دابەشبكرێت و مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێندرێن و چارەنووسی پاشەكەوتی مووچە یەكلابكرێتەوە کە داواکاریی  ئێمە و مامۆستایان هەمان داواکارییە.

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان وتیشی:هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتێت و هاوكاریی مامۆستایان بكرێت لە ناوەندەكانی خوێندندا و ئاسانكارییان بۆ بكرێت و بتوانرێت ئەمساڵی خوێندن تێپەڕێندرێت.

کامەران کەریم