لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٧ ملیمەتر باران لە هەڵەبجە باریوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە باران


Jan 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٧ ملیمەتر باران لە هەڵەبجە باریوە.
بەپێی راگەیەنراوی ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٤/١/١٢ی هۆبەی کەشناسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بڕی ٤٧ ملیمەتر باران باریوە، بەمەش بڕی باران بارینی ئەمساڵ لەسەرەتای وەرزی بارانەوە تا ئێستا بۆ ٢٩١.٤ ملیمەتر بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا پار ساڵ تا ئەمڕۆ ١٥٦.٥ ملیمەتر باران باریبوو.
 
کامەران کەریم