هێڵی سوور لەسەر نێوی بنزما لە عەرەبستاندا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش بنزما عەرەبستان


Jan 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕاهێنەری ئەلئتحاد هێڵی سووری کشاوە لەسەر نێوی ئەستێرەی پێشووی ڕێئالی مەدریددا.

گوڤاری "مارگا"ی ئسپانیا ئەوڕۆ یەکشەمە هەواڵی داوە، گاریادۆ ڕاهێنەری بەناوبانگی ئەلئتحادی عەرەبستان پاش ئامادەنەبوونی پەیتاپەیتای کەریم بنزما کەپیتەنی پێشووی ڕێئال بۆ ڕاهێنانەکان ئەوا بڕیارێکی گەورەی دەرکردووە.

کەریم بنزما کە پاش شکستی تیپی ئەلئتحاد بەرانبەر بە نەسر و بەهۆی کێشەی کەسایەتیەوە بە ماوەی 3 ڕۆژ ئیزنی پشوودانی وەرگرتبوو شاری جەدەی بە مەبەستی مەدرید بەجێهێشتبوو ئەوا پاش تێپەڕبوونی 2 حەوتە هێشتاکوو نەگەڕاوەتەوە بۆ عەرەبستان و 5 ڕاهێنانی ئەم دواینەی تیپی ئەلئتحادی لەدەست داوە.

هەر بۆیە گایاردۆ بە تووڕەییەوە هێڵی سووری کشاوەتە سەر نێوی خاوەن تۆپی ئاڵتوونی باشترین یاریزانی جیهان لە ساڵی 2022دا و ئەدی نێوی ئەو یاریزانە دەنێو ڕەشنووسەکەیدا بوونی نیە.

پێشتر میدیا عەرەبی زمانەکان ڕایانگەیاندبوو کە بنزما بۆ گەڕانەوە بۆ عەرەبستان مەرجی داناوە کە دەبێ ئەو تیپە ئەستێرەکانی دیکەش بگوازنەوە تاکوو دۆخی تیپەکە ڕوو لە چاکە بکات.


کەژاڵ حەمیدی