گرێبەستی سەیروسەمەری ئەستێرەی تیپی باڵەی خانمانی سێربێستان لە تورکیادا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش خانمان کوردستان تورکیا سێربیا


Jan 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ یاریزانی نیشتمانی تیپی باڵەی خانمانی سێربێستان بە گرێبەستێکی سەیروسەمەرەوە بۆ تیپی ئێجزاجی باشی تورکیا درێژە بە یاری دەدات.

تیانا بوشکوویچ، ئەستێرەی سێربێستانی تیپی باڵەی خانمانی تورکیا کەوا لەگەڵ تیپی ئێجزاجی باشی ئستەنبۆڵی تورکیا گەیشتنە پلەی پاڵەوانێتی یانەکانی جیهان، درێژە بە یاریکردنی خۆی ئەدات لەگەڵ ئەو تیپەدا.

بوشکوویچ کەوا لەگەڵ تیپی نیشتمانی خانمانی سێربێستان 2 جار پلەی پاڵەوانێتی جیهانی بەدەست هێناوە، بۆ 9یەمین ساڵی پەیتاپەیتا درێژە بە گرێبەستەکەی خۆی لەگەڵ تیپی نیشتمانی تورکیا داوە.

دووبارە بەستنەوەی گرێبەستی ئەو خانمە وەرزشوانە تێچوویەکی زۆر گران و سەیر و سەمەری بوو بۆ بەرپرسانی تیپی ئجزاجی باشی. ئەوان بۆ لەدەستنەدانی ئەو یاریزانە 26ساڵەی خەڵکی سێربێستانە 2.5 ملیۆن یۆرۆ پارەیان پێداوە کە زۆر زیاترە لە پێشنیاری  تیپی واقف بانک.

کەژاڵ حەمیدی