لە هەولێر ده‌نگی چەند ته‌قینه‌وه‌یەکی گه‌وره‌ بیسترا / کونسوڵخانەی ئەمەریکاش زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر تەقینەوە


Jan 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کەمێک پێش ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بیستران و کونسوڵخانەی ئەمەریکاش زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە.

ئەمشەو دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە خەلیفان و هەریر و هەولێر و پیرمام بیسترا کە بەشێک لە هاوڵاتییان ماڵەکانیان چۆڵکردووە، بەهۆی کاریگەری و بەهێزی دەنگەکەوە.

لە ئێستاشدا لە کونسوڵخانەی ئەمریکا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدراوە و تا ئێستاش هیچ لایەنێکی ئەمنی رونکردنەوەی لەسەر ئەو تەقینەوانە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام چەندین ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراونەتەوە کە دەنگی تەقەکردن دەبیسترێت.