یاریگای میوانداری جامی جیهانی عەرەبستان لەسەر لووتکەی شاخ!

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخ عەرەبستان جامی جیهانی


Jan 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ عەرەبستان پەردەی لابردووە لەسەر ماکێتی یاریگای سەیر و سەمەری بۆ میوانداری جامی جیهانی 2034.

یەکێک لە یاریگەکانی میواندار بۆ جامی جیهانی 2034ی عەرەبستان لەسەر بەرزایی 200 مەتری شاخێک چێ دەرکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ڕووشەمەی گوڤاری (ئەلشەرق ئەلئەوسەت)ی عەرەبستان پلانی یاریگای تازەباوی ئەو وڵاتە داڕێژراوە.

بڕیار وایە یاریگای موحەمەد بن سەلمان لە شاری ئەلقەدیە و لە 40 کیڵۆمەتری شاری ڕیازدا چێ بکرێت و وەکوو بەرزترین یاریگای جیهان نێوی لێ ببرێت.

لەو یاریگا تازە باوە کەوا بڕیارە لە ساڵی 2030دا بکڕێتەوە و ڕێوڕەسمی دەسپێکانەی بۆ بگرن سەرەڕای میوانداری جامی جیهانی تۆپی پێ ساڵی 2034، دەبێتە میوانداری یارییەکانی دیکەش لەوانە، ڕاگبی، بۆکس، وەرزشە ڕەزمیەکان، یارییە ئیلکترونیکیەکان و هەروەها کۆبوونەوە نێودەوڵەتیەکان.

کەژاڵ حەمیدی