خوێندکارانى هەرێمى کوردستان لە مەرجى مانەوە لە شارێکى وڵاتى روسیا دەبەخشرێن

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم کوردستان سلێمانی ڕووسیا


Jan 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند:وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە فەرمانێکى وەزاریدا بە ژمارە (907) لە ڕێکەوتى (2024/1/17) کە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرە بڕیاردرا بە بەخشینى ئەو خوێندکارو قوتابیانەى لە شارى بێلگۆرەدى وڵاتى روسیاى فیدرال دەخوێنن لە مەرجى مانەوەو گەڕانەوەیان بۆ هەرێمى کوردستان تا کۆتاى ئەم سمستەرەى خوێندن.

ئامانج لە بڕیارەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بریتیە لە پاراستنى ژیانى ئەو خوێندکارو قوتابیانەى هەرێمى کوردستان کە لە شارى بێلگۆرەدى وڵاتى روسیاى فیدرال دەخوێنن بەهۆى نزیکى ئەم شارە لە بەرەکانى جەنگ.

کامەران کەریم