ئاخۆ ڕووسیا بیر لە میوانداری دووبارە لە ئۆڵۆمپیک دەکاتەوە؟

(0) / / ورزش / زایەڵە ئۆلەمپیک ڕووسیا


Jan 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پلەدارێکی باڵای دەوڵەتی ڕووسیا باسی لەسەر میوانداری دووبارەی ئەو وڵاتە بۆ پێشبڕکێیەکانی ئۆڵۆمپیک کردووە.

جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا گوتی کە ئەو وڵاتە چ کاتێک دەتوانێت میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیک بکات.

دیمیتری چرنیشنکو ئاماژەی داوەتە سەر بزووتنەوەی ئێستای ئۆڵۆمپیک و گوتی: ئێستا ئۆڵۆمپیک لە دۆخێکی پڕ قەیراندایە و بابەتی بەڕێوەبردنی پێسبڕکێیەکان لە ڕووسیادا بۆ ماوەیەکی دیکە خرایە دواوە.

جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا وتی: ڕووسیا هەمیشە پاڵپشتی بزووتنەوەی ئۆڵۆمپیک بووە، بەڵام ئێستا بەداخەوە دۆخێکی پڕ ئێش و ئازارە و هیوادارین بەرەو چاکە بڕوات پاش بیر لە میوانداری ئۆڵۆمپیک دەکەینەوە.

یاریەکانی ئۆڵۆمپیکی هاوینی 2024 لە پاریسدا بەڕێوەدەچێت. لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک(IOC) لە ڕێکەوتی 8ی دێسەمبێردا ڕایگەیاند کە بەو وەرزشوانانە ڕوسیانە کەوا توانیویانە بگەن تا قۆناخی ئۆڵۆمپیکی 2024، ئەوا لە دۆخێکی بێلایەندا دەتوانن وەکوو وەرزشوانێکی تاکەکەسی بەشداری پێشبڕکێیەکان بکەن.


کەژاڵ حەمیدی