ئەستێرەکانی تۆپی پێ یەک لە دوای یەکتر عەرەبستان بەجێدێڵن

(0) / / ورزش / زاایەڵە وەرزش عەرەبستان کەریم بنزما


Jan 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ دوو یاریزانی بەناوبانگی تۆپی پێ و یاریزانی لیگی عەرەبستان نەیانتوانیوە زیاتر لە 6 مانگ لەو لیگەدا بمێننەوە.

شەپۆلی یاریزانانی تۆپی پێ لە هاوینی ڕابردوودا بۆ لیگی عەرەبستان زۆر خێرا گۆڕدراوە بە ڕاکردنی یاریزانانی لە لیگی عەرەبستان.

کەریم بنزما کەپیتەنی ڕێئال بە مووچەی 100 ملیۆن یۆرۆوە وەکوو دووهەمین یاریزانی پڕداهاتی جیهان گواسترایەوە بۆ لیگی عەرەبستان، بەڵام پارەی زۆر نەبوو بە هۆکاری ڕاگرتنی خاوەنی تۆپی ئاڵتوونی باشترین یاریزانی جیهان و ناوبراو نەیتوانی تەنیا 6 مانگ لەو وڵاتەدا بمێنێتەوە.
بنزما دووحەوتەی لەوەوپێش عەرەبستانی بەجێهێشت و ئەدی نەگەڕایەوە و ئێستا داخوازی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کردووە لەگەڵ عەرەبستاندا.

جوردن هندرسۆن، کەپیتەنی لیڤێرپوول هاوینی ڕابردوو بە مووچەی ساڵیانەی 30 ملیۆن یۆرۆوە گواسترایەوە بۆ ئەلتفاق و ئەو یاریزانە بەناوبانگیشە نەیتوانی لە عەرەبستاندا بمێنێتەوە و داخوازی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کردووە لەگەڵ ئەو وڵاتە.

کەژاڵ حەمیدی