تیپی نیشتمانی باسکە لەسەر کورسی تەگەرەداری پیاوانی ئێران دەستکەوتێکی جیهانی مسۆگەر کرد

(0) / / ورزش / زایەڵە باسکە وەرزش


Jan 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی باسکە لەسەر کورسی تەگەرەداری پیاوانی ئێران له دوایین ڕۆژی پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا و ئۆقیانووسیەدا پلەی جێنشینی پاڵەوانی ئاسیا و ئوقیانووسیەی بەدەست هێنا.

لە دواین ڕۆژ لە پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا و ئوقسانووسیەدا و لە قۆناحی فیناڵدا، تیپی نیشتمانی پیاوانی ئێران بەرانبەر بە تیپی ئوسترالیا کێبەرکێ داوە.
ئەو پێشبڕکێیە بە ئاکامی 53 بەر 51 و بەسوودی تیپی ئوسترالیا گەیشتە کۆتایی  و تیپی ئێرانیش بە کەمترین جیاوازی سەرپشکەوە لەسەر پلەی دووهەم ڕاوەستا.

پێشتر و لە قۆناخی کۆڕیدا، تیپی نیشتمانی باسکە لەسەر کورسی تەگەرەداری ئێران بەرانبەر بە کووریای باشوور، تایلەند، ژاپۆن و چین سەرکەفتبوو.

تیپی نیشتمانی وڵاتی ئێران لە قۆناخی یەک چوارمی دواییندا بەرانبەر بە ئەفغانستان لە قۆناخی نیوە دواینیشدا بەرانبەر بە ژاپۆن سەرکەفت.

کەژاڵ حەمیدی