مەنچێستر یونایتد، دەست بە داوێنی عەرەبستان بووە

(0) / / ورزش / زایەڵە عەرەبستان سەعودی مەنچیسێر تۆپی پێ


Jan 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی مەنچێستر یونایتد بۆ دەبازبوون لەدەست 2 ئەستێرەیەک کە مووچەی زۆری بۆ کڕینیان دابین کردبوو، ئێستا دەست بەداوێنی عەرەبستان بووە.
 
مەنچێستر یونایتد دەیەوێت واز لە ئانتۆنی و ساچۆ، 2 ئەستێرەی بەنرخی خۆی بهێنێت و پێشنیاری داوە بە یانەیەکی عەرەبستانی کە بەڵکوو بیانکڕێت.
 
ئەو ڕووداوە سەیرە لە حاڵێدا ڕووی داوە کە یانەی مەنچێستر بۆ کڕین و گواستنەوەی ئەو دوو یاریزانە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ، واتا سێ بەرانبەر مووچەی کڕینی هالند، پارەی خەرج کردووە، بەڵام ئەو دوو یاریزانە پێکەوە بە ئەرتقاری یەک سێهەمی هالند کاریگەریان نەبووە لە تۆمارکردنی گوڵدا.
 
نیزار کینسا، هەواڵنێری ماڵپەڕی ستانداری بەریتانیا هەواڵی داوە کە یانەی مەنچێستر یونایتد بۆ فڕوشتنی سانچو و ئانتۆنی داوای 100 ملیۆن پۆند دەکات و هیوادارە کە یانەی سعوودی ڕوویان نەشکێنێت و ئەو دوو یاریزانە بکڕێت.
 
کەژاڵ حەمیدی