سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق:سەربەخۆیی راستەقینەی دەسەڵاتی دادوەری بەدەستهاتووە

(0) / / عراق / زایەڵە دەسەڵاتی دادوەری


Jan 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند؛ سەربەخۆیی راستەقینەی دەسەڵاتی دادوەری بەدەستهاتووە، چونکە دادوەرەکان یاساکان بەبێ لایەنداری جێبەجێدەکەن.
فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە وتارێکدا بەبۆنەی رۆژی دادوەریی عێراقەوە رایگەیاند: سەربەخۆیی دادوەری گرنگترین دەستکەوتە کە خەونمان پێوەدەبینی.
ئاماژە بەوەش دەکات: ئێستا سەربەخۆیی راستەقینەی دەسەڵاتی دادوەری بەدەستهاتووە، چونکە دادوەرەکان یاساکان بەبێ لایەنداری جێبەجێدەکەن.
پرۆسەی سەربەخۆیی راستەقینەی دەسەڵاتی دادوەری لەدوای ساڵی 2003 دەستیپێکرد و لە 23ی کانونی دووەمی 2017 تەواوبوو، بە دەرکردنی یاسای ژمارە 45ی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فایەق زێدان وادەڵێت.
کامەران کەریم