هۆکاری دواخستنی سەردانی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرا کرا

(0) / / عراق / زایەڵە بەغدا هەولێر کوردستان


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ماڵپەڕی بەغداد یەوم :وابڕیار بووە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بکەن بەڵام بەهۆی ئەوەی بەغدا بەشێکی مووچەی مانگی هەشتی رەوانە کردووە سەردانەکە دواخراوە.

وەزارەتی دارایی عێراق بە حکومەتی هەرێمی راگەیاندووە لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا تەواوی پارەی مووچەی مانگی هەشت رەوانەی هەرێم دەکەن، هاوکات هیچ کێشەیەکیش لە ناردنی پارەکەدا نابێت.

بەغدا بە یەکجار 570 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام مووچەی هێزە ئەمنییەکان کە دەکاتە 430 ملیار دینارە نەیناردووە.

سەبارەت بە هۆکاری درەنگ ناردنی پارەی مووچەی مانگی هەشت، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق داوایکردووە داهاتی گومرگەکان و خاڵە سنورییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا یەکبخەن و هەرێم لە ٪50ی داهات و باجەکانی ئەو خاڵە سنوریانە رەوانەی ناوەند بکات.

کامەران کەریم