داوای شكاندنی بایكۆت و دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە بایکۆت کوردستان مامۆستایان کورد مووچە


Jan 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ژمارەیەك لە دایك و باوكی خوێندكاران لە سلێمانی داوای شكاندنی بایكۆت و دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن دەكەن.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ئەنجومەنی دایك و باوكان كە نوێنەرایەتیی زۆرینەی شار و شارۆچكەكانی هەرێم دەكەن داوا لە مامۆستایان دەكەن دەرگای خوێندنگەكان بە ڕووی خوێندكاراندا بكەنەوە و دەشڵێن، "ئەمساڵی خوێندن لەبەردەم مەترسیی جددیدایە و ساڵانێكە ئێوەی مامۆستایان ماندوونەناسانە خزمەتدەكەن و ئەركی پەروەردەكردنی نەوەكانتان لە ئەستۆ گرتووە و داوادەكەین دەرگای خوێندنگەكان بەرووی خوێندكاراندا بكەنەوە و پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكەنەوە.
هاوكات داواشیانكرد حكومەتی هەرێم مووچە و شایستەی دارایی مامۆستایان دابینبكات كە مافێكی سەرەتایی مامۆستایانە.
کامەران کەریم