دادگای فیدڕاڵیی بۆ تاوتوێکردنی پێنج سکاڵا کۆدەبێتەوە

(0) / / عراق / زایەڵە دادگای فیدراڵی کوردستان ماڵپەڕی سێکسی بەدڕەوشتی کۆمەڵایەتی


Jan 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە  دادگە بۆ تاوتوێکردنی پێنج سکاڵا کۆببێتەوە، کە سەرجەمیان پەیوەندییان بە وەزارەتی گەیاندنەوە هەیە، لە دوو لە سکاڵاکاندا سکاڵاکاران داوایان کردووە ماڵپەڕە سێکسییەکان لە عێراق قەدەغە بکرێن و دابخرێن.
سکاڵایەکیان لەلایەن پەرلەمانتار سعود ساعیدی، سەرۆکی فراکسیۆنی حقوقی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقییەوە پێشکێش کراوە، کە لە دژی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری گەیاندن تۆماری کردووە و داوای کردووە، پەرلەمانی عێراق یاسایەک دەربکات سزای جەستەیی و دارایی تووند بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێنێت کە فیلم و وێنە لە ماڵپەڕە سێکسییەکان بڵاودەکەنەوە، یان ئەو بەرنامانە بەکاردەهێنن، کە راگرتن و بلۆکی سەر ماڵپەڕەکان دەشکێنێت.
سکاڵای دووەمیشیان لەلایەن پەرلەمانتار باسم خەشانەوە لە دژی وەزیری گەیاندن و سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق تۆمارکراوە و داوایکردووە، ئەو شتانە قەدەغە بکرێن کە لەگەڵ بەها و رەوشتەکانی کۆمەڵگەی عێراق ناگونجێن.
رۆژی 14ى کانوونى یەکەمى 2023، دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق لەسەر داوای سکاڵاکاری دووەم کە داوایکردبوو بەشێوەی کاتی ماڵپەڕە سێکسییەکان دابخرێت تا ئەو کاتەی دادگە لەسەر سکاڵاکەی بڕیاری کۆتایی دەدات، بڕیاری داخستنی ماڵپەڕە سێکسییەکانی بەشێوەی کاتی دەرکرد.
کامەران کەریم