پشکنینی کۆرۆنا بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەڵەبجە دەکرێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هەڵەبجە کۆرۆنا


Apr 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەرێتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە ڕایگەیاند کە پشکنینی کۆرۆنا بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دەکرێت .
بەپێی ڕاپۆڕتی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە پشکنینی کۆرۆنا بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە بەڕێوەبەرایەتییەکە پلانی پشکنینی کۆرۆنای بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە داڕشتووە.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە بە ئاماژە بە بێ بەرامبەربوونی پشکنینەکە، داوای لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران کردووە کە بۆ دڵنیابوون لە تەندرووستی خۆیان سەردانی نەخۆشخانەی وەفا بکەن .
کامەران کەریم