لە دوو ڕۆژی داهاتوودا 618 ملیارەکە دەگات

(0) / / کردستان / زایەڵە ڤیان سەبری کوردستان بودجە


Jan 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ڕەنگە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا، 618 ملیارەکەی بەغدا بگاتە هەرێمی کوردستان.
 
ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی عێراق داوای هەژمارێکی بانکیی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە تاوەکو 618 ملیار دینارەکە بخاتە سەر ئەو هەژمارە.
 
وتیشی: لەوانەیە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەو بڕە پارەیە بگاتە هەرێمی کوردستان.
 
ئەمە لەکاتێکدایە، موچەخۆرانی هەرێم تائێستا موچەی مانگی 10ـی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە و بەوهۆیەوە لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، بایکۆتی دەوام کراوە.
 
کامەران کەریم