نیگه‌ڕانی عێراق له ئاست پێشهاته ئه‌منییه‌کانی ئه‌م دواییەی ناوچە
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی دەرەوەی عێراق دووپاتی کردەوە کە عێراق پەرەسەندنه‌كانی ئەمنی لەسەر سنووری ئوردن و سوریا ڕەت ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ڕه‌وەی عێراق ئه‌مرۆ دووشەممە، له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه یاندووه" وه‌زاره‌تی ده‌ڕه‌وه نیگه‌ڕانی قووڵی خۆی ده‌ڕبڕێت له ئاست پێشهاته ئه‌منییه‌کانی ئه‌م دواییه كه‌له ناوچه‌کهدا ڕووده‌دات، داواش ده کات په‌ڕه‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌که له ژێر ڕۆشنایی بارودۆخی مەترسیداری ئێستا كه‌م بكرێنه‌وه و پێویسته هەوڵە نێودەوڵەتییە هاوبەشەکان به‌هێزتر بكرێن بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری.
ئاماژەی بەوەشکرد" كه‌وەزارەت پەرەسەندنه‌كانی ئەمنی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئوردن لەسەر سنووری سوریا ڕەتدەکاتەوە، جەختیشدەکاتەوە لەسەر پێویستی ڕێگەخۆشکردن بۆ دانوستانە بەردەوامەکان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی، کە تێیدا حکومەتی عێراق هەوڵی بێ‌وچان دەدات بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنە ئەرێنییەکان کە خزمەت به بەرژەوەندییەکانی عێراق و ناوچەکە بكه‌ن.
تێبينيێك بنێرە: