پسپۆڕێکی ئابوری بۆزایەڵە: هەموو کەمبونەوەیەک لەقەبارەی بازرگانی نێوان هەرێم و وڵاتانی دراوسێ ڕەنگدانەوەی لەسەر نرخی شمەک دەبێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە شمەک کوردستان


Jan 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە -  د،نیهاد سەید خالد مامۆستای زانکۆ و دکتۆرا لەئابوری بەتایبەت بەزایەڵەی ڕاگەیاند:بەپێی داتای دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ٢٠ خاڵی سنوری و هەشت دەروازەی نافەرمی لە هەرێمی کوردستان هەن زۆربەشیان لەنێوان ئێران و هەرێم دان. بەڵام بەرپرسانی گومرگی هەرێم بوونی هەر دەروازەیەکی نافەرمی ڕەت دەکەنەوە.
وتیشی: سەبارەت بەقەبارەی بازرگانی نێوان هەرێم و وڵاتانی دراوسێ بەگوێرەی داتاو زانیاریەکانی ژورە بازرگانیەکانی هەرێم نزیک ساڵانە دەبێتەوە لە( 25 ) ملیار دۆلار کەنزیکەی 12 ملیار لەگەڵ تورکیاو حەوت(٧) ملیاری لەگەڵ ئێران و ئەوی تر لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان و لەگەڵ حکومەتی عێراق و شوێنەکانی ترە.
ئەوەشی خستەڕوو: تەرازوی بازرگانی هەرێم هاوردەی شمەکەکانی خۆراک و پیشەسازی سوک و قورس و پزیشکی ئەگرێتەوە.هەمووکەمبونەوەیەک لەقەبارەی بازرگانی نێوان هەرێم وڵاتانی دراوسێ ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی لەسەر نرخی شمەک و بەتایبەت شمەکە خۆراکیەکان هەیە لەبەرئەوەی تا ئێستاش دۆخی ئابوری و سیاسی هەرێم ناجێگیرو شپرزە تەنانەت ئەو شمەکانەی کەلەپێداویستی ناوخۆ زیاتر بەرهەم دەهێنین تەنها بۆماوەیەکی کاتیەو لەگەڵ هەر گۆڕانکاریەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی مەترسی لەناوچونی لەسەرە هەروەها بەهۆکاری نەبونی ستراتیژیەتی ئابوری و بازاڕسازی ڕون و سازانی ژێرخانی پتەو دیسان ئەم بەرهەمانە دەڵەمەن.
هێمای بەوەشکرد:  بۆیە بانگەشەی بایکۆتی شمەک کارتێکی سوتاوە بەتایبەت بەرامبەر وڵاتێکی وەک ئێران کەدەیان دەروازەی تری بەڕوی عێراقدا هەیە و زیانمەندی سەرەکی ئەم جۆرە سیاسەتانە هاوڵاتیانی هەرێم خۆیەتی .
کامەران کەریم