شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین لە هەرێم دەستپێدەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە بەفربارین کوردستان هەرێم


Jan 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ کات و ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، پێشبینی باران لە سنووری پارێزگای دهۆک بە شێوەی نمە بارانی کەم لە کاتەکانی شەودا هەیە.
 
ئەوەشی خستەڕوو:  کە لە ناوچە شاخاوییە سنووری و بەرزەکان بەفر دەبارێت.
 
سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش ڕایگەیاند:  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
 
هەولێر : 14
 
سلێمانی : 13
 
دهۆک : 10
 
کەرکوک : 16
 
هەڵەبجە : 14
 
زاخۆ : 9
 
سۆران : 9
 
حاجی ئۆمەران : 2
 
گەرمیان : 17
 
کامەران کەریم