"بورس کورشونوف" شاخەوانی ئەفسانەیی ڕووسیا لە تەمەنی 88 ساڵاندا کۆچی دوایی کرد

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوان کوردستان ڕووسیا وەرزش کوێستان


Jan 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ "بوریس کورشۆنۆف" شاخەوانی ئەفسانەیی خەڵکی ڕووسیا لە تەمەنی 88 ساڵاندا کۆچی دوایی کرد

بوریس لە ساڵەکانی 1954دا دەستیکردووە بە وەرزشی شاخەوانی، ناوبراو لە ساڵەکانی 1981 تا 2004 ، براوەی 9 خەڵاتی پەڵنگی بەرفی بووە.

ناوبراو لە ساڵەکانی 2004دا و لە تەمەنی 69 ساڵاندا وەکوو بەتەمەنترین شاخەوانێک دەهاتە ئەژمار کە براوەی پەڵنگی بەفری بووە، ڕیکوردی ناوبراو تا بەرواری دیسەمبێری 2016 تێک نەشکا.

 بوریس لە تەمەنی 72ساڵاندا و پاش 32ڕۆژ و بەبێ کەڵوەرگرتن لە بوتلی ئوکسیجێنی دەستکرد وەکوو بەتەمەنترین شاخەوانێک دەهاتە ئەژمار کە بەسەر شاخی (چوئایو)دا سەرکەفتووە.

کورشونوف 9 جار بەسەر شاخی (پوبدا) و 30 جار بەسەر شاخی (لێنین) و بۆ 20 جاریش بەسەر هەر دوو شاخی(خان تەنگری) و (کومونیسم)دا سەرکەفتووە.

کەژاڵ حەمیدی