سەرۆکی یوفا: مەگەر من نەبم، عەرەبستان میوانداری لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا لە ئەستۆ بگرێت

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش یوفا عەرەبستان


Feb 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سەرۆکی کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئەورووپا وڵامێکی بێ سێ و دووی داوەتەوە لەمەڕ ئەگەری میوانداری عەرەبستان بۆ فیناڵی لیگی پاڵەوانێتی ئەورووپا.

"تا کاتێک کە من هەم، فیناڵی پاڵەوانانی ئەورووپا لە عەرەبستاندا بەڕێوەناچێت" ئەمە بوو وڵامی ئەلێکساندر چفرین، سەرۆکی یوفا لە وڵامی ئەگەری بەڕێوەچوونی فیناڵی ئەورووپا لە عەرەبستاندا.

وڵاتی عەرەبستان لەم ساڵانەدا بە سەرمایەگوزاری زۆرەوە دەیەوێت سەرجی هەموو جیهان و هەوادارانی وەرزشی تۆپی پێ بۆ لای خۆی ڕاکشێت و دەیەوێت یوفا ڕازی بکات بەکوو بەشی فیناڵی پاڵەوانێتی ئەورووپا لەو وڵاتەدا بەڕێوە ببات بەڵام ئەوا چفرین وڵامێکی توندی داوەتەوە.

عەرەبستانی سعوودی میوانداری جامی جیهانی 2034ی لە ئەستۆدایە و هەروەها توانیویەتی بە ڕازیکردنی فیدراسیۆنی ئسپانیا، سۆپەر کاپی ئەو وڵاتە بە ئامادەبوونی رێئال و بارسا، لەوێدا بەڕێوە بچێت.

کەژاڵ حەمیدی