ئەمڕۆ پارتی و یەكێتی لە دەباشان كۆدەبنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پارتی یەکێتی دەباشان


Feb 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ ببنەوە و تاوتوێی چەند پرسێك بكەن. 

بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەمە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ ،  4-2-2024 لە دەباشانی شاری سلێمانی هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی كۆ ببنەوە.

بەپێی زانیارییەكان تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە بریتین لە پێوەندیی سیاسیی نێوان هەردوولا، دۆخی ناوخۆیی، پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەڵبژاردنی پارێزگاری كەركووك و نەینەوا.

شاندی پارتی پێكدێت لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی كە فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی سەرۆكایەتیی شاندەكە دەكات.

لە بەرانبەردا بافڵ تاڵەبانی سەرۆكایەتیی شاندی یەكێتی دەكات و هەریەك لە ئاسۆ مامەند و دەرباز كۆسرەت رەسووڵ و قوباد تاڵەبانی ئەندامی شاندەكەن.

کامەران کەریم