بەڕێوەبردنی یەکەمین ئۆڵۆمپیک بۆ ئەوانەی وا دوپینگ دەکەن!

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئۆڵۆمپیک دوپینگ کوردستان


Feb 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ملیاردرێکی بەناوبانگ دەیەوێت یارییەکانی ئۆڵۆمپیک بەڕێوەببات بۆ ئەو وەرزشوانانەی کەوا دوپینگ دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی نیویورک پۆست، ملیاردرێکی ئەمریکی بەنێوی "پیتر تیل" کەوا یەکێکە لە بنیاتنەرانی Palantir و paypal، دەیەوێت پێشبڕکێیەکانی ئۆڵۆمپیک بۆ ئەو وەرزشوانانەی کە دوپینگ دەکەن و لە ئستروئید کەڵکوەردەگرن بەڕێوەببات.

یەکەمین خولی پێشبڕکێیەکان مومکینە لە سەرەتاکانی ساڵی 2025دا بەڕێوەبچێت.

مەبەست لە بەڕێوەبردنی ئەو پێشبڕکێیانە ئەوەیە کە وەرزشوانەکان بتوانن ئاشکارا و نەترسانە دوپینگ کەن و لە نێوان دوپینگ و وەرزشی پاکدا یەکێکیان هەڵبژێرن.

بیرۆکەی تیل ڕووبەڕووی کاردانەوەی زۆر و جۆراوجۆر بووەتەوە و هەنێ کەس دەڵێن زۆر مەترسیدارە بۆ ژیانی وەرزشوان و وەرزش بەگشتی.

کەژاڵ حەمیدی