تورکیا کاروانێکی چەک و پێداویستیی لۆجستی رەوانەی ئیدلبی سووریا کرد

(0) / / ترکیه / زایەڵە تورکیا سووریا ئیدلب


Feb 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سوپای تورکیا کاروانێکی چەک و پێداویستیی لۆجستی رەوانەی بنکەکانی لە پارێزگای ئیدلبی سووریا کرد.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا کاروانە سەربازییەکەی لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی بابول هەوا و کەفەر لوسینەوە، رەوانەی ئیدلب لە باکووری رۆژئاوای سووریا کردووە.

راشیگەیاندووە، کاروانە سەربازییەکەی سوپای تورکیا پێکهاتووە لە 30 بارهەڵگری پڕ لە چەک و پێداویستیی لۆجستی.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کاروانە سەربازییە بۆ بەهێزکردنی جبەخانە و پێگەی سەربازیی سوپای تورکیا رەوانەی ئەو ناوچەیە کراوە.

هەروەها سوپای تورکیا لە 24ـى کانوونی دووەمیشدا، کاروانێکی دیکەی سەربازیی کە پێکهاتبوو لە 40 بارهەڵگرى  ئۆتۆمبێلی سەربازی، زرێپۆش، چەک و پێداویستیی لۆجستی، لە دەروازەی سنووریی عەین بەیزاوە رەوانەی رۆژئاوای ئیدلب کردبوو.

تورکیا لە 12ـى تشرینی یەکەمی 2017ەوە، هێزی سەربازیی لە پارێزگای ئیدلبی سووریا جێگیرکردووە، لەوکاتەوە کاری چاودێریی سەربازی لەو ناوچەیە دەکەن.